بەڕێوەچوونی رۆژی دووەمی چالاکییەکانی رۆژی جیهانی ئۆتیزم

Post date: Apr 04, 2019 10:17:51 AM

ئەمڕۆ (4/4/2019) لە هۆڵی (شاکر فەتاح) رۆژی دووەمی چالاکییەکانی رۆژی جیهانی ئۆتیزم بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێز (حاکم رمک رمضان) قایمقامی چەمچەماڵ و بەڕێز (م. عبدالوهاب سەنگاوی ) بەرپرسی  لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان و بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی و توێژەرانی دەروونی و کۆمە ڵایەتی و خوێندکاران, سەرەتا بەڕێز (د. هەردی علی شریف) راگری کۆلێژی پەروەردەو زمان ووتەی بەخێرهاتنی زانکۆی پێشکەش کرد و دواتر بەڕێز (حاکم رمک رمضان) قایمقامی چەمچەماڵ ووتەیەکی پێشکەش کردو دواتر بەڕێز (د. زانا) سەرۆکی بەشی پەروەدەی تایبەت باسی لە مەبەستی چالاکیەکان کرد ,پاشان بەڕێز (د. ماجد اسعد) سیمینارێکی لەسەر چۆنیەتی پەروەردەکردن و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ مناڵان پێشکەش کرد, دواتر بەڕێز (م. عبدالوهاب سەنگاوی ) وتەی بەڕێوەبەریەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی پێشکەش کرد.