بەڕێوەچوونی دیدارێک بە ناونیشانی ژن و هەستانەوە لە دوای پرۆسەکانی ئەنفال

Post date: Apr 15, 2018 7:56:36 AM

بەرواری (14/4/201) لە درێژەی کارو چالاکییەکانی ساڵوەگەڕی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالدا زانکۆی چەرموو بە هاوکاری ڕێکخراوی ژیانەوە هەستان بە سازکردنی دیدارێک لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو، ئەندامانی دیدارەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (پەری محمد نوری) (کەلسوم کەریم حسین) (کۆچەر عەرەب سعید) (دیمەن محمد نوری) کە هەر چواریان چالاکوانی بواری ژنان و جینۆساید بوون. هەر لە لەگەڵ دیدارەکە شانۆگەرییەک نمایش کرا لەلایەن سێ خوێندکارەوەو فیلمێکی دۆکۆمێنتاریش نمایشکرا بە ناونیشانی دایکێکی هۆشیار، دواتر لە لایەن ڕێکخراوی ژیانەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی کە خوێندنی ماستەرو دوکتۆرایان تەواو کردوەو کە کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالن لە سنورەکەدا.