بەڕێوەچوونی دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانکۆی چەرموو بۆ زانستە سروشتییەکان

Post date: Jul 05, 2017 9:30:17 AM

ئەمڕۆ بەرواری (5/7/2017) لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەەوڵەتی زانکۆی چەرموو بۆ زانستە سروشتییەکان سازکرا بە ئامادە بوونی نوێنەری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی  (د. ئامانج عبداللە سعید) و چەندین توێژەر لە هەریەک لە وڵاتانی (ئێران، مالیزیا، میصر، تورکیا، قوبرص چەند توێژەرێک لە زانکۆکانی عێراقەوە)، ووتەی کۆنفرانس لە لایەن بەڕێز (پرۆفیسۆرد.صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو پێشکەشکرا پاشان بەڕێز (پرۆفیسۆر د. شوان کمال رشید) ڕونکردنەوی پێویستی  پێشکەشی ئامادەبووان کرد جێگەی باسە زمانی کۆنفرانسەکە زمانی ئینگلیزییە، بەرنامەی کاری کۆنفرانسەکە دابەش کراوە بەسەر چەند پانێڵێکدا، توێژینەوەی یەکەم لە لایەن بەڕێز (د. ئامانج عبداللە سعید)ەوە پێشکەشکرا.