بەڕێوەچوونی خولێکی ڕاگەیاندن لە زانکۆی چەرموو
Post date: Jul 11, 2018 8:40:51 AM
بەرواری (9/7/2018) بۆ ماوی (2) ڕۆژ زانکۆی چەرموو بە هاوکاری ئەکادیمیای ڕاگەیاندنی ئەڵمانی خولێکی ڕاگەیاندنی بۆ کارمەندانی ڕاگەیاندنی زانکۆو ڕۆژنامەنوسان و فێرخوازانی بوارەکە سازکرد، کە (32) کەس بەشداربوون لە خولەکەدا.
بەڕێز (شاڵاو محمد) ڕاهێنەر و نوێنەری ئەکادیمیای ڕگەیاندنی ئەڵمانی لە عیراق لە لێدوانێکی بۆ وێبسایتی زاکۆمان : ئەکادیمیای ڕاگەیاندنی ئەڵمانی خاوەنی (14) پرۆژەیە لە جیهاندا کارەکانی خۆی دەبینێتەوە لە دوو بەشدا بەشێکیان ڕێکخستنەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەشەکەی دیکەیان پێگەیاندن و چالاکترکردنی ڕۆژنامەنوسان و میدیاکارانە بەشێوەیەکی ئەکادیمی دور لە راوبۆچوونی شەخسی و حیزبی.
خولەکە (3) ڕۆژ بوو چڕکرایەوە لە (2) ڕۆژدا بابەتی سەرەکی بریتی بوو لە چۆنیەتی نوسینەوەی فیچەر بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانیاریە گرنگەکانی ئەو بوارە، وە رۆژنامەنوس خستنە سەر سکەی نوسینی فیچەر بە شێویەکی ئەکادیمی، خولەکە بەشێوەی تێۆری و پراکتیکی بەڕێوەچوو دواتر بڕوانامەی بەشداربوونی ئەکادیمیا بەخشرا بەسەر بەشداربووانی خولەکە.