بەڕێوەچوونی خولێکی رۆژنامەنوسی لە زانکۆی چەرموو

Post date: Aug 14, 2018 7:41:59 AM

ئینیستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە بە هاوکاری زانکۆی چەرموو لە سەرۆکایەتی زانکۆ خولێکی رۆژنامەنوسی بۆ میدیاکارانی سنوری کەرکوک و چەمچەماڵ سازکرد.

بەرواری (12/8/2018) ئینیستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) بە هەماهەنگی زانکۆی چەرموو خولێکی رۆژنامەنوسی بە ناونیشانی (بەدواداچوونی رۆژنامەگەری سەردەمیانە) بۆ میدیاکاران ڕێکخست، لەوبارەیەوە (د. دلاوەر علادءالدین) سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی (مێری) رایگەیاند کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بەشێوەی سەردەمیانە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ ئەمڕۆی میدیای کوردی و تیشک خستنەسەر ئەو گرفتانەی کە لەمیدیای کوردیدا دەبینرێت و خستنەڕووی چارەسەرو بەدیلی گونجاو بۆی، جێگەی باسە ئەم خولانە بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە. لە کۆتایی خولەکەدا لە لایەن سەرۆکی زانکۆو سەرۆکی ئینیستیتیوتی (مێری) ىڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە راهێنراوانی خولەکە.