بەڕێوەچوونی خولی تەندروستی و سەلامەتی

Post date: Jul 30, 2018 7:32:0 AM

رۆژی یەک شەممە بەرواری (29/7/2018) بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی چەرموو هەستا بە بە سازکردنی خولێکی تایبەت بە بەڕێوەبردن و کارکردنی سەلامەت (Managing and Working Safely) بۆ سەرجەم سەرۆک بەشەکان و بەڕێوەبەرێتیەکانی ئەندازەو پرۆژەکان و هونەری و خزمەتگوزاریەکان و شۆفێرەکان و لێپرسراوی تاقیگەو هۆبەکانی تەندروستی و سەلامەتی و کۆمەڵایەتی لەگەڵ گروپێک لە خوێندکارانی خۆبەخشی زانکۆمان.

خولەکە لەلایەن بەڕێز (م. کۆچەر إدریس محمود) بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ، وە لەکۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون پێشکەشی بەشداربووان کرا.