بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی بۆ خوێندنی باڵای (دبلۆمی باڵا و ماستەر) لە زانکۆی چەرموو

Post date: Feb 11, 2020 8:31:22 AM

بە ئامادەبوونی بەڕێز (پرۆفیسۆ. د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی بۆ خوێندنی باڵای (دبلۆمی باڵا و ماستەر) لە هۆڵەکانی کەمپی بناری مەقان بەڕێوەچوو.

ڕێکەوتی (١٠/ ٢/  ٢٠٢٠) کاتژمێر (١١)ی پێش نیوەڕۆ لە کەشێکی زانستی و ئەکادیمیدا تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی بەڕێوەچوو, بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە وێبسایتی زانکۆی راگەیاند: کە بۆ ئەمساڵی خوێندن (دبلۆمی باڵاو ماستەر) لە زانکۆی چەرموو کراوەتەوە, خوێندنی دبلۆمی باڵا لە کۆلێژی (پەروەردەو زمان) بۆ بەشەکانی (زمانی کوردی, زمانی عەرەبی, زمانی ئینگلیزی), و هەروەها کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان بۆ بەشەکانی ( کیمیا, فیزیا, بایۆلۆجی, کۆمپیوتەری کرداری) کە کۆی گشتی پێشکەشکاران لە زانکۆمان بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا (٧٥) پێشکەشکارە لە (١٢٧) کورسی تەرخانکراو, هەوەها بۆ خوێندنی ماستەریش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە (٢١٣) خوازیار پێشکەشیان کردوە بۆ بەشەکانی کۆلێژی پەروەردەو زمان و کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان کە (١٨٨) پێشکەشکاریان بۆ خوێندنی پاڕاڵێڵ, وە لە هەمان کاتدا (٢٥) پێشکەشکاری ناوخۆییشمان هەیە, هەروەها وتیشی ئەو (٢١٣) پێشکەشکارە کێبڕکێ دەکەن لەسەر (٨٠) کورسی ماستەر, لە کۆتاییدا سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵای کرد بۆ ئەم هەنگاوە زانستیەی کە ناوێتی بۆ نەچوونە دەرەوەی سەرمایەی هەرێمی کوردستان, وتیشی هەموو ئامادەکارییەکی لۆجستیمان کردوە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە بۆ سەرکەوتنی خوازیاران و پێشکەشکاران.