بەڕێوەبەرێتی سەنتەری کار لەگەڵ خوێندکارانی وەرگیراو لە پرۆگرامی (Internships) کۆبووەوە

Post date: Jul 08, 2019 8:19:22 AM

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرێتی سەنتەری کار فۆرمی بەشداری کردنی بەسەر خوێندکارانی خوازیار لە پرۆگرامی (Internships) مەشقی هاوینە دابەشکرد، دوای گەڕانەوەی سیڤیەکان  لە پرۆسەیەکدا باشترینیان هەڵبژارد، ڕێکەوتی (7/7/2019) بە سەرپەرشتی بەڕێز (نەهێن کمال سعید) لە بەڕێوەبەرێتی سەنتەری کار دوا کۆبوونەوە لەگەڵ خوێندکارانی وەرگیراو لە پرۆگرامی (Internships) - مەشقی هاوینە کرا، وە زانیاری پێویستیان پێدرا سەبارەت بە چۆنیەتی پەیوەندی کردن و داواکاری بۆ کارکردنیان لەگەڵ کۆمپانیاکان.