بەڕێوەبەرێتی تەکنۆلۆژیای زانیاری خولی شیاندنی هاوینە بۆ خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ سازدەکات

Post date: Jul 12, 2019 11:50:40 AM

بەڕێوەبەرێتی تەکنۆلۆژیای زانیاری و ئاماری سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو لە ڕێکەوتی (1/7/2019) ەوە خولێکی شیاندنی هاوینەی بۆ خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ کردووەتەوە بۆ ماوەی (2) مانگ بەردەوامی دەبێت لە سەرۆکایەتی زانکۆ. لە خولەکەدا خوێندکاران ڕاهێنانیان پێدەکرێت لەسەر پرۆگرامکردنی ئامێری (مایکرۆتیک) وچۆنیەتی دروستکردنی (گۆگڵ سایت) و دروستکردنی (داتابەیس) و چۆنیەتی فۆرماتکردنی کۆمپیوتەر و دابەزاندنی هەموو پرۆگرامە پێویستەکانی، وە کارکردن لەسەر داتابەیسی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی زانکۆکانی کوردستان.