بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی پرۆسەی بۆڵۆنیا گۆڕانکاری لە کالێندەری سیمیستەرەکانی سێیەم و پێنجەم  دەکات

Post date: Dec 23, 2019 7:12:5 AM

لە نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی پرۆسەی بۆڵۆنیادا سەبارەت بەو کێشانەی لە کالێندەری پایزە (Fall Semester) درووست دەبێت بە هۆی پشووەکانی سەری ساڵی زاینی (2020) بڕیاردراوە چەند گۆڕانکاریەک لە بەرواری پشووەکاندا بکرێت بۆ سیمیستەرەکانی سێیەم و پینجەم بەم شێوەیەی لای خوارەوە.

-  لە (٥/ ١/ ٢٠١٩) دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە دوای تەواو بوونی پشووەکانی سەری ساڵ، رۆژەکانی (٥، ٦، ٧،/ ١/ ٢٠٢٠) دەوام هەیە و پێویستە خوێندکارئامادە بێت لە هۆڵەکانی خوێندن، هەر مامۆستایەک جۆرێک لە جۆرەکانی (Student Assessment) تەواو نەکردووە لەو رۆژانەدا تەواوی دەکات و دواتر لە رۆژی شەممەی هەفتەی دواتر کە دەکاتە بەرواری (١١/ ١/ ٢٠٢٠) تاقیکردنەوەی کۆتایی سیمیستەری پایزە دەست پێدەکات و لە ماوەی دوو هەفتەدا تاقیکردنەوەکانی  (Final Exam) تەواو دەکرێت تا بەرواری (٢٣/ ١/ ٢٠٢٠) دەبێت سەرجەم تاقیکردنەوەکان تەواو کرابێت (٢٥/ ١/ ٢٠٢٠) بۆ (٢٩/ ١/ ٢٠٢٠) ئەنجامی تاقیکردنەوە دەدرێتەوە بە خوێندکار،  لە (٣٠/ ١/ ٢٠٢٠) ئەنجامی پەڵپی خوێندکار دەدرێتەوە .

- لە (١/ ٢/ ٢٠٢٠) (Second Chance) دەست پێدەکات تاوەکو (٦/ ٢/ ٢٠٢٠) بەردەوام دەبێت.

- لە (٨/ ٢/ ٢٠٢٠) (Semester Break) دەست پێدەکات و تا (٢١/ ٢/ ٢٠٢٠) ئەو پشووە بەردەوام دەبێت و لە (٢٢/ ٢/ ٢٠٢٠) ( Spring Semester) دەست پێدەکات.