بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی پرۆسەی بۆڵۆنیا گۆڕانکاری لە کالێندەری سیمیستەری یەکەم دەکات

Post date: Dec 23, 2019 7:3:12 AM

لە نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی پرۆسەی بۆڵۆنیادا سەبارەت بەو کێشانەی لە کالێندەری پایزە (Fall Semester) درووست دەبێت بە هۆی پشووەکانی سەری ساڵی زاینی (2020) بڕیاردراوە چەند گۆڕانکاریەک لە بەرواری پشووەکاندا بکرێت بۆ سیمیستەری یەکەم بەم شێوەیەی لای خوارەوە.

- لە (٥/ ١/ ٢٠١٩) دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە دوای تەواو بوونی پشووەکانی سەری ساڵ، رۆژەکانی (٥، ٦، ٧،/ ١/ ٢٠٢٠) دەوام هەیە و پێویستە خوێندکارئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون بە پێی هەمان ریزبەندی کە لە خشتەی تاقیکردنەوەکاندا بۆیان راگەیاندراوە تەواو بکەن لە رێکەوتی (٥/ ١/ ٢٠٢٠) ئەنجامی تاقیکردنەوەی (English Levels) ڕادەگەیندرێت و خوێندکار دەزانێت کە لە تاقیکردنەوەد دەرچووە  یاخود نا , ئەگەر دەرچووبوو دەچێتە (Level)ی دوتر، ئەگەرنا لە هەمان  (Level) دەست دەکاتەوە بە خوێندن.

- خوێندنی مۆدیۆلە زانکۆی و بەشییەکان و دووەمین شەش هەفتەی  (English Levels) لە (١١/ ١/ ٢٠٢٠) دەست پێ دەکات هەتاوەکو (٢٠/ ٢/ ٢٠٢٠) خوێندن بەردەوام دەبێت و لە ڕێکەوتی (٢٢/ ٢/ ٢٠٢٠) تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سیمیستەر (Final Exam)  دەست پێ دەکات هەتاوەکو (٢٩/ ٢/ ٢٠٢٠) بەردەوام دەبێت.

- لە (٢/ ٣/ ٢٠٢٠) تاوەکو (٦/ ٣/ ٢٠٢٠) ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رادەگەیەنرێت.

- لە (٧/ ٣/ ٢٠٢٠) (Second Chance) دەست پێ دەکات تا (١٣/ ٣/ ٢٠٢٠) بەردەوام دەبێت.

- لە (١٤/ ٣/ ٢٠٢٠) سیمیستەری بەهارە (Spring Semester) دەست پێ دەکات.