بەشی ژمێریاری كۆلێژی (كارگێڕى گشتى و به‌ڕێوه‌بردنى سامانى سروشتى) زنجیرە وۆرک‌شۆپێک لە بواری (الاقتصاد القیاسی) سازدەکات
Post date: Sep 01, 2019 2:53:19 PM
به‌شى (ژمێریارى) كۆلێژی ( كارگێڕى گشتى و به‌ڕێوه‌بردنى سامانى سروشتى ) له زانكۆی چه‌رموو هه‌ڵده‌سێت به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵه ۆرك شۆپێك له بواری (الاقتصاد القیاسی) به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به توانای
ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی توانای به‌كارهێنانی سۆفت وێره نوێ یه‌كان ، زانیاری ده‌رباره‌ى ۆرك شۆپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه :
یه‌كه‌م : ناساندنی خوله‌كه :
1.پێشكه‌شكاری ۆرك شۆپه‌كان ( پ.ی.د.یونس علی أحمد)
2. ۆرك شۆپه‌كان تایبه‌ت ده‌بێت به لایه‌نی تیۆری وپراكتیكی .
3. له ۆرك شۆپه‌كه سۆفت وێری (E-Views 9) به‌كارده‌هێنرێت .
4. له ۆرك شۆپه‌كان شیكردنه‌وه ده‌كرێت بۆ هه‌ردوو بواری ( Data Time Series ) و ( Panel Data Regression).
5. خوله‌كه په‌یوه‌ست ده‌كرێت به به‌كارهێنانی هه‌ندێك مۆدێل كه په‌یوه‌ستن به بواره‌كانی ئابوری و دارایی .
دووه‌م : ماوه و كاتی ۆرك شۆپه‌كان :
1.ماوه‌ى چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت ، له‌هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك ته‌نها یه‌ك رۆژ .
2. كاتی ته‌رخانكراو بۆ هه‌ر ۆركشۆپێك 3 كاتژمێره بۆ نمونه (9 بۆ 12 ). 9 بۆ 10:15 خوله‌ك (رێست 30 خوله‌ك ) 10:45 بۆ 12 .
سێهه‌م: پێداویستیه‌كانی به‌شداربوون :
1. تۆماركردنى ناو مه‌رجه بۆ به‌شداربوون ، بۆ زانینی ژماره‌ى به‌شداربووان و دابینكردنى شوێنی پێویست بۆیان .
2. هێنانی لاپ تۆپ به‌مه‌به‌ستی پراكتیكی و به‌كارهێنانی سۆفت وێره‌كان و سوود وه‌رگرتنی راسته‌قینه له ۆرك شۆپه‌كان .
چواره‌م:
1.ۆرك شۆپه‌كه له لایه‌ن هه‌ردوو مامۆستاى به‌ڕێز (بژار نصرالدین مجید) و ( هه‌ژار عبدالقادر صالح) سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.
2. پێشنیار ده‌كرێت ۆرك شۆپه‌كه له به‌روارى 2/10/2019 ڕۆژى چوار شه‌ممه ده‌ست پێبكات .
3. ناو تۆمار كردن به ئه‌لیكترۆنى بێت.
تێبینی :
سۆفت وێره‌كه له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌ری ۆرك شۆپه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت .
به‌شداربوو بروانامه‌ى تایبه‌ت وه‌رده‌گرێت له‌كاتی به‌شداربوونى له سه‌رجه‌م ۆرك شۆپه‌كان و ئاماده‌بوونی له ته‌واوی كاته‌كانی ۆرك شۆپه‌كان .
بۆزانیاری زیاتر ده‌رباره‌ى ۆرك شۆپه‌كان په‌یوه‌ندی بكه به ژماره مۆبایلی ( 07701464520 )
بۆ خۆ تۆمارکردن کرتە بکە