بەشداری کردنی زانکۆی چەرموو لە دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانکۆی سلێمانی

Post date: Oct 29, 2019 7:30:26 PM

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/١٠/٢٩) لە ھۆڵی (ئیسماعیل بێشکچی) لە زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک توێژەری بیانی و ناوخۆیی، دووەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (شوناسی نەتەوەیی کورد لە سیستمی نوێی جیھانیی دا) سازکرا. هەردوو بەڕێزان ( پ.ی.د. ھونەر ‌أمین حسن ) ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی و ( م. پشتیوان فاضل صديق) مامۆستا لە زانکۆی چەرموو، بە نوێنەرایەتی زانکۆمان بەشداری کۆنفرانسەکەیان کردو لەلایەن ( پ.ی.د.ھونەر ئەمین حسن ) بابەتێک بە ناونیشانی ( The Rights of Nations In International Law ) پێشکەشکرا، کە بووە جێگەی بایەخ و سەرنجی ئامادەبووان و توێژەرانی کۆنفرانسەکە.