بەشداری وەفدێکی زانکۆی چەرموو لە دووەمین کۆنفرانسی زمانی کوردی و فارسی لە زانکۆی کوردستان- سنە

Post date: Jun 11, 2019 6:56:59 AM

وەفدێکی زانکۆی چەرموو کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (پ.ی.د. بارام ‌أحمد ) و (پ.ی.د. سامان عزالدین) و (پ.ی.د. مهدی فاتح) بەشداربوون لە دووەمین کۆنفرانسی زمانی کوردی و فارسی لە زانکۆی کوردستان- سنە، کە هەر سێ زانکۆکانی (کوردستان- سنە، صلاح الدین- هەولێر، ڕاپەڕین) ڕێکیان خستبوو لە ڕۆژانی (9-10/ حوزەیرانی 2019) لە وڵاتی ئێران لە شاری سنە، شایانی باسە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا شاندەکە هەوڵی زیادکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆی چەرموو و زانکۆی کوردستان- سنە درا بە تایبەت لە نێوان بەشی کوردی هەردوولا، دواتر بەڕێز (د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ لەگەل (پ. صادقی) سەردانی تاقیگەی توێژینەوەکان و خوێندکارانی پۆست دکتۆرا هاوبەشەکانی نێوان هەردوو زانکۆی کرد و لە نزیکەوە دوا پێشکەوتنەکانی تاوتوێ کرد و لەگەڵ خوێندکارانی دکتۆراش کۆبووەوە و لە پرۆسەی پێشکەوتنیانی پرسی بە هاوبەشی پرۆفیسۆرەکانیان کە سەرپەرشتیان دەکەن، دواتر ئەنجامی هەڵسەنگاندنی چەند توێژینەوەیەکی وەرگرتەوە کە بۆ مامۆستایانی زانکۆمان ئەنجام درا بوو، وە لە ڕۆژی دووشەممە کە دەکاتە دووەم ڕۆژی کۆنفرنسەکەدا بەڕێزان(د. سامان عزالدین) و (د. مهدی فاتح) بەشداربوون بە پێشکەشکردنی بابەتی زانستی، لە کۆتایی مەراسیمەکەدا نوێنەری زانکۆمان بەشداربوو لە پێدانی خەڵاتی ڕێزلێنان بە بەشداربووان.