Directorate of Media
Post date: Mar 19, 2017 1:44:18 PM
وەفدێکی زانکۆی چەرموو بە سە رۆکایەتی بەڕێز د.سەلاح رەزا و ئەندامیەتی هەردوو یاردەدەرەکانی د.بارام احمد و د.شوان کمال و راگری کۆلیجی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێز د.علی وهاب ، بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی شەشە می زانستی زانکۆی صلاح الدین-هەولێر کە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆکانی تکنۆلۆجیا مالیزیا ناسراو بە UTM و زانکۆی ئەرلانگای ئەندەلوسی ئەنجامیداوە، لە پەراوێزی ئەو بەشداریە دا لەگەل راگری کۆلیجئی زانستی مالیزیدا کۆبوونەوەو پرۆتۆکۆلیکیان بە ئەنجام گەیان کە زانکۆی UTM بەشێکی زانستی لە زنکۆی چەرموو بکاتەوە. هەروەها لەگەڵ زۆر بەڕێز د.احمد دزەیی باسی پێدانی کورسی خوێندن کرا بۆ ئە مساڵ بە ڕێزیشی وەڵامێکی پۆزەتیفانەو دڵخۆشکەرانە ی هەبوو ، لەگەڵ زۆر بەرێز پ.د.ابراهیم کریمی کە لە زانکۆی ئۆتاوا لە کندا هاتبوو گفتوگۆی زۆریان کرد.