بەسەر کردنەوەو ڕێنمایی پێدان بە پۆلیس و پاسەوانانی زانکۆ
Post date: Mar 18, 2020 8:3:21 PM
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئەمشەو رێکەوتی (١٨-٣-٢٠٢٠) هەردوو بەڕێزان (م. ئاکۆ خالید) بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان و بەڕێز (م. هاوار رفعت) بەڕێوەبەری چالاکیە هونەریەکان و راگەیاندن, یەکەی پاسەوانان و پۆلیسی زانکۆیان بەسەر کردەوە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لێیان و هەواڵ پرسینیان و دەستخۆشی لێکردنیان کە بەردەوامن لە کارەکانیان, هەروەها پێدانی هەندێک لە کەل و پەلی خۆپارێزی تەندروستی وەک (پاکژکەرەوەو دەمامک و دەستکێش), مەبەست لەم بەسەر کردنەوەیە گەیاندنی پەیامی سەرۆکی زانکۆ بوو کە زانکۆ بە پێزانینەوە لە کارەکانیان دەڕوانێت و دووپاتکردنەوەی پابەندی بوو بە ڕێنماییە خۆپارێزیە تەندروستیەکان.