بەرەو بە ئاکادیمی ناساندنی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال

Post date: Apr 06, 2017 8:24:4 AM

سێشەممە بەرواری ١١ / ٤/ ٢٠١٧ کاتژمێر ٩:٣٠ ی سەرلەبەیانی لە کتێبخانەی گشتی زانکۆی چەرموو لە یادی ٢٩ ساڵەی تاوانی ئەنفالدا، کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی زانکۆکەمان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چالاکییەکی زانستی و هونەری لە ژێر ناونیشانی بەرەو بە ئاکادیمی کردنی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال. کە تیایدا جگە لە نمایش کردنی فیلیمێکی دۆکیومێنتاری ئەو تاوانە، پانێڵێکی ئەکادیمی لە لایەن چەند پسپۆڕێکی زانکۆ ئەنجام دەدرێت وە هەروەها چالاکیەکە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی تایبەت لە خۆ دەگرێت. هاتن بۆ هەمووانە