بەرپرسی بەشی سیستمی زانیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا سەردانی زانکۆی چەرمووی کرد

Post date: Jun 13, 2019 9:33:20 AM

ئەمڕۆ بەرواری (13/6/2019) بەڕێز (م. ئاسۆ خلیل أمین) بەرپرسی بەشی سیستمی زانیاری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرمووی کردو لەگەڵ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتیەکان کۆبووەوە سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردن بە سیستمی ئەلیکترۆنی کرندنی وەزارەت و چۆنیەتی چارەسەرکردنی  کێشەو گرفتەکان و سەرنجی فەرمانبەران لەسەر پرۆسەکە، دواتر بەرپرسی بەشی سیستمی زانیاری لەگەڵ بەڕێز (د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ستافی (IT) زانکۆ کۆبووەوە.