بەرز ڕاگرتنی یادی مەرگەساتی ئەنفال لە زانکۆی چەرموو

Post date: Apr 14, 2019 12:59:53 PM

ئەمڕۆ (14/4/2019) کە بە رۆژی یادی مەرگەساتی ئەنفال دیاریکراوە لە هەرێمی کوردستان ، سەنتەری توێژینەوەی تاوانەکانی ئەنفال و جینۆساید هەستا بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی دار چاندن لە کەمپی بناری بانی مەقان ، لەم یادە خەمناکەدا (31) نەمام چێندرا وەکو رەمزی (31) ساڵەی ئەم کارەساتە خەمناکەی گەلەکەمان، نەمامەکان لەلایەن کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و و ئەنفالکراوان چێندرا بە ئامادەبوونی بەڕێز (پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران.