بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا لە زانکۆی چەرموو

Post date: Dec 17, 2018 9:42:39 PM

بەرواری ١٧/١٢ کە بەڕۆژی ئاڵا دیاریکراوە لەهەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە زانکۆی چەرموو چالاکیەکی بە ئامادەبوونی بەڕیز سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆر (د.صلاح رضا سعيد) لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی بانی مەقان بۆ ئەم یادە شکۆدارە ڕێکخست . دەسپێکی یادەکە ساتێک وەستان بوو بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی ئەو فیداکارانەی روحی خۆیان لە پێناو ئەم ئاڵایەدا بەختکردووە دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە وتەیەکدا ئاماژەی بەم یادەو گرنگیەکەی کرد لەلای هەموو کوردیک , دواتر بەڕێز سعود سەنگاوی پارچە شیعرێکی پێشکەشکردو خوێندکاراننیش بەوتنەوەی سرودی ئەی ڕەقیب و شەکاندنەوەی ئاڵای بەرزی کوردستان یادەکەیان جوانتر کرد.. جێگەی باسە ڕاگرە بەڕێزەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان بەشداربوون لەم یادەدا..