بەخشینی خەڵاتی هاوبەشی زانکۆ و پارێزگای هەڵەبجە لە لایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەوە بۆ مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو

Post date: Mar 20, 2017 12:44:42 PM

لەساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا لە هۆڵی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە بە ئامادە بوونی بەرێز وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ژمارەیەک پەرلەمانتارو پارێزگاری هەڵەبجە و نێردراوی وڵاتان و بەرپرسانی حیزبی و ئیداری ودادوەران و مامۆستایان وکەسایەتی و هاوڵاتیانی شارەکە ، ( دیداری ١٦/٣ ) بە دروشمی ( ٢٩مین ساڵیادی جینۆسایدی هەڵەبجە بەنێودەوڵەتی کردن و قەرەبووکردنەوە ) بە چاودێری بەڕێزسەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و بە هاوکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو . برگەکانی دیدار بە وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد ، پاشان ووتاری بەرێزان وەزیرانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشکەشکرا . وە پاشان بەرێز پارێزگاری هەڵەبجە ووتارێکی پێشکەشکرد ، دواتر ووتاری سەرپەرشتیاری دیدار لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە پێشکەشکرا کە باسی زانکۆی کرد وەک ناوەندێکی ئەکادیمی و زانستی گرنگ لە پێناو خزمەت بە کەیسی هەڵەبجەو جینۆساید. شایانی باسە لە و دیدارەدا پانێڵێک لەلایەن بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجەوە رێکخرابوو کە بەرێز ( د. هونەر امین حسن ) مامۆستا و ڕاگری کۆلێژی کارگێری گشتی و بەرێوەبردنی سامانی سروشتی زانکۆی چەرموو بە توێژینەوەیەک بەشداریکرد بە ناونیشانی  ( بەنێودەڵەتی کردنی کەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە – رێکاروبەربەست ) کە تێیدا لە روانگەی یاساییەوە باسی لەوبەربەستە ناوخۆیی و نێودەڵەتیانە کرد کە بوونەتە رێگر لەبەردەم بە جینۆسایدناساندنی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و لەهەمانکاتدا ئەو رێکارانەشی خستەروو کە پێویستە کورد بیگرێتەبەر بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی ئەوتاوانە ، پاش گفتوگۆیەکی کراوە لەلایەن ئامادەبوانەوە . لە کۆتاییدا وەک بەشداربوویەکی دیدارەکە و بۆ رێزلێنان لە بەرێز( د. هونەر امین ) خەڵاتی هاوبەشی زانکۆ و پارێزگای هەڵەبجەی لە لایەن بەڕێز سەرؤکی زانکۆی هەڵەبجەوە پێبەخشرا.