بە ناونیشانی یادی شانۆیی جیهانی و لە دایکبوونی شکسپیرچالاکییەک لە زانکۆی چەرموو بەڕێوەچوو

Post date: Apr 23, 2019 3:42:5 PM

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (23/4/2019) مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەو زمانی زانکۆمان بە سەرپەرشتی بەڕێز (د. زانیار کریم عبدول) چالاکییەکیان بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونی شاعیری مەزن و شانۆنامەنووسی گەورەی جیهانی (ولیەم شکسپیر) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ ڕێکخست، سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ وتەیکی پێشکەشکرد و دواتر بەڕێز (پ.د. ئازمان) لە زانکۆی تەکنۆلۆژی مالیزیا سیمینارێکی لەسەر بەرهەم و شاکارەکانی (شکسپیر) پێشکەش کرد، دواتر خوێندکار (ڤانیا ئەکرەم) ژیانی شکسپیری بە چەند سڵایدێک خستەڕوو، لە بەشێکی دیکەی چالاکیەکەدا سۆننێتەکانی شکسپیر لەلایەن خوێندکاران (هۆنیا، بێخاڵ،سایە، ڤیان، کاڵێ، شنۆ) پێشکەشکران، دواتر بەڕێز (ئازاد بەرزنجی) سەرۆکی دەزگاو پەخشی سەردەم سەرنجێکی لەسەر لایەنەکانی شکسپیر پێشکەشکرس ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت لە سێ ڕووەوە دەبێت لە شکسپیر بڕوانین (ئۆنتۆلۆجی، ئەبستمۆلۆجی، سایکۆلۆجی)، پاشان بەڕێز (د. توانا عوسمان) سەرۆکی بەشی ئینگلیزی وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر دیبەیتێک سازکرا لە لایەن خوێندکاران (شایان، بەهمەن، ڕۆزا) لەسەر ئەوەی کە (شکسپیر) رۆمانسی بووە یا توندوتیژ بووە لە بەرهەماکانید، پاشان لەلایەن خوێندکاران (لاس،وتار،گەشبین،شانیا،سۆکار،ڕاڤان،شایان) شانۆیی بەشێک لە هاملێت بە زمانی ئینگلیزی نمایش کرا و لە کۆتاییدا بە خواردنی کێک و شیرینی چالاکیەکە بە پایان گەیشت.