بە دروشمی ماتە وزەکان چالاک دەکەین رۆژی جیهانی ژمێریاران لە زانکۆی چەرموو بەرز ڕاگیرا

Post date: Nov 11, 2019 5:54:50 PM

ئەمڕۆ ڕیکەوتی (١١/ ١١/ ٢٠١٩) بە هۆی رۆژی جیهانی ژمێریارانەوە بەشی (ژمێریاری) لە کۆلیژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی چالاکیەکی بە دروشمی (ماتە وزەکان چالاک دەکەین) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. هونەر أمین حسن) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (د. هەردی علی شریف) راگری کۆلێژی پەروەردەو زمان و  نوسینگەی چەمچەماڵی سەندیکای ژمێریاران و مامۆستایان و فەرمانبەران ڕێکخست ، سەرەتا بەڕێز (پ.ی.د. هونەر أمین حسن) ڕاگری کۆلێژ وتەی راگرایەتی پێشکەش کرد بە زمانی ئینگلیزی و کوردی وە دواتر وتەی سەندیکای ژمێریاران پێشکەشکرا و دواتر وتەی بەشی ژمێریاری لە لایەن سەرۆکی بەشەوە پێشکەشکرا و پاشان چەند سیمینارێک لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایانەوە لەسەر ژمێریاری پێشکەشکران و بە چەند پارچە میوزیکێک  کۆتایی بە چالاکییەکە هێنرا .