بە بۆنەی رۆژی جیهانی کتێبەوە چالاکیەک لە زانکۆی چەرموو ڕێکخرا

Post date: Apr 23, 2019 2:48:9 PM

ئەمڕۆ بەرواری (23/4/2019) بە ئامدەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێز(هەردی علی) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەو زمان لە هۆڵی کتێبخانەی کەمپی بناری بانی مەقان چالاکیەک بە بۆنەی رۆژی جیهانی کتێبەوە چالاکییەک بە سەرپەرشتی بەڕێز (م. شادیە سعداللە عبداللە) پسپۆڕ لە بواری زانیاریەکان و کتێبخانە بەڕێوەچوو، سەرەتا بەڕێز (کمال محمد) فەرمانبەری کتێبخانە وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر سیمیناری بەڕێز (م. شادیە سعداللە) پێشکەشکرا و دواتر لە  چالاکییەکەدا چەند خوێندکارێکی  قۆناغی سێی بەشی زانستەکان بە ناوەکانی (زەهرا جەبار‌ أحمد، شەیما نجم الدین حسین، خەندە شیرزاد عبدالقادر)چەند بابەتێک پێشکەشکران..