بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرجەم مامۆستایانی زانکۆ لە  پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) دەبەخشرێن

Post date: Jun 29, 2020 2:34:14 PM

بە پێی فە رمانێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەت هەرێمی كوردستان، سەرجەم مامۆستایان لە تەواوی زانكۆو پە یمانگا حكومی و تایبەتیەكان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بەخشران بۆ ساڵی خوێندنی(2019-2020). لە نوسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوەدراوە، بەهۆی ئەو باردۆخە نەخوازراوەوە و لێكەوتەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و دروستبوونی بەربەست بۆ

دەستپێكردنەوەی خوێندنی نێو كامپەس و نە بوونی كاتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی چالاكی و سیمینارات و ۆرك شۆپ و چالاكیە زانستییەكانی ترو ئەنجام نەدانی فیدباكی خوێندكاران بۆ وەرزی دووەم، بۆیە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندی مامۆستایان بڕیاریداوە سەرجەم مامۆستایان لە تەواوی زانكۆو پەیمانگا حكومی و تایبەتیەكان لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی(2019-2020) دەبەخشرێن.