بۆ یەکەم جار زانکۆی چەرموو (ئۆکسفۆرد ئۆنلاین تێست) بەکاردەهێنێت بۆ دەستنیشانکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوێندکاران

Post date: Oct 31, 2019 9:33:7 AM

زانکۆی چەرموو وەک یەکەمین زانکۆی حکومی ئۆکسفۆرد ئۆنلاین تێست (Oxford Online Placement Test) بەکاردەهێنێت بۆ دەستنیشانکردنی ئاستی زمانەوانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کە بە قۆناغی فاوندەیشن ناسراوە. ئەم تاقیکردنەوەیە بەشێوەیەکی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت و دوابەدوای تەواوبوونی تاقیکرنەوە ئاستی زمانەوانی خوێندکار بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستنیشان دەکرێت.

(Oxford Online Placement Test) تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی جیهانیە کە لە لایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە رێکخراوە وە زۆربەی هەرە زۆری زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهان پەیڕەوی دەکەن.

لە چوارچێوەی پەرەپێدان و گەشەپێکردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا لە زانکۆی چەرموودا بڕیار لەسەر بەکارهێنانی ئەم پرۆسەیە دراوە کە تێیدا پرۆگرامێکی نوێی خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆدا دیزاین کراوە. کە لەم پرۆگرامەدا خوێندکار لەسەر ئاستی زمانی ئینگلیزی دابەشی سەر پۆلەکان دەکرێت نەک لەسەر ئەساسی بەش، واتە دەکرێت چەند خوێندکارێک لە چەند بەشێکی جیاوازەوە لەیەک کلاسدا بن. وە زمانی ئینگلیزی (prerequisite) دا دەنرێت واتە بە مەرجی پێشوەختە کە بەشێوەیەک ئەگەر خوێندکار ئاستی (Intermediate) نەبڕێت ڕێگەی پێ نادرێت دەست بە خوێندنی ئەکادیمی بکات.

لە کۆتاییدا هەموو پرۆگرامەکانمان لە پێناو پێگەیاندنی خوێندکارێکی زمانزان و ئاست بەرزی زانستی دایە، هەر لەبەر ئەمەشە کە زانکۆ هەمیشە بە دوای پرۆگرامی مۆدێرن و پێشکەوتوودا دەگەڕێت.