بڵاوکردەوە  Factors Contributing to the Containment of the COVID-19 in Kurdistan Region of Iraq دوو مامۆستای زانکۆی چەرموو توێژینەوەیەکیان بە ناونیشانی

Post date: May 28, 2020 10:28:52 AM

دوو مامۆستای زانکۆی چەرموو بەناوەکانی (د. دانا خدر و د. کارزان رەفیق) بەھاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێکی دیکە ، توێژینەوەیەکیان لەگۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ھۆکارەکانی کەمی پەتای کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان.

ناونیشانی توێژینەوەوکە بریتییە لە Factors Contributing to the Containment of the COVID-19 in Kurdistan Region of Iraq

لەم تویژینەوەیەدا پێشنیاری زانستیانە خراوەتەروو سەبارەت بە ھۆکارەکانی کەمی ڕوودانی پەتای کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بەبەراورد بە ووڵاتانی دراوسێ.

ئەم توێژەرانە باوەڕیان وایە خەڵکی ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی سای ٢٠١٩ و سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ دووچاری پەتاکە بۆتەوە وگەلە بەرگری (Herd Immunity) لە کۆمەڵگەدا ڕوویداوە.