به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیه‌وه زانكۆی چه‌رموو چه‌ند سیمینارێكی زانستی ئه‌نجامدا.
Post date: Apr 30, 2017 9:37:36 AM
به ئاماده‌بونی پرۆفیسۆر دكتۆر صلاح ره‌زا سعید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو و پرۆفیسۆر دكتۆر شوان كمال یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و به‌رپرسانی بواری ته‌ندروستی و رێكخراوه‌كانی بواری ژینگه ، رۆژی جیهانی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی به‌رزراگیرا.
مامۆستا كۆچه‌ر ادریس به‌رێوه‌به‌ری ته‌نردوستی وسه‌لامه‌تی له زانكۆی چه‌رموو رایگه‌یاند به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیه‌وه زانكۆی چه‌رموو ئه‌مرۆ زنجیره سیمینارێكی ته‌ندروستی ئه‌نجامده‌دات كه كه‌سانی پسپۆری بواری ته‌ندروستی و به ئه‌زموون سیمینار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها خوێندكارانیش چالاكی تایبه‌تی خۆیان ده‌بێت .
هه‌روه‌ها وتی هه‌ر ئه‌مرۆ حه‌وت سیمینار پێشكه‌ش ده‌كرێت پاشان وتی رێكخراوی ئاینده بۆ پارستنی ژینگه و كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران نامیلكه و رێنمای ته‌ندروستی به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ن .
خوێندكارانیش ده‌سخۆشی ته‌واویان هه‌بوو بۆ ئه‌و رێكخراو و ده‌ستانه‌ی كه‌هه‌میشه له هه‌وڵدان بۆ باشكردنی ژینگه‌ی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت شاری چه‌مچه‌ماڵ.