ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

Post date: Nov 04, 2019 5:41:41 PM

ڕێکەوتی (٣/ ١١/ ٢٠١٩) ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی بەڕێز (م. بێستون محمد قادر) بەڕێوەبەری بە دواداچوونی پرۆسەی بۆڵۆنیا و بەڕێز (م. شاخەوان حارس وادی) مامۆستا لە زانکۆمان و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆمان، کە بەڕێزیان سەرۆکایەتی شاندی وەزارەتی خوێدنی باڵای کردووە بۆ زانکۆی پیسا لە ووڵاتی ئیتاڵیا، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری زانکۆمان راپۆرتی خۆی خوێندەوە تایبەت بە گەشتەکەی لەگەڵ نوێنەری (١٨) زانکۆ و وەزارەتی وڵاتان بۆ زانکۆی پیسا، ئەنجومەنی زانکۆ دەسخۆشی لە بەڕێز (م. شاخەوان حارس وادی) کرد بۆ ئەو کارو چالاکیانەی کە دەیانکات بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆمان.