ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو پێشوازی لە وەفدێکی (PLACEWELL HRD CONSULTANTS)ی وڵاتی هیندستان کرد
Post date: Jun 19, 2019 8:1:25 AM
رۆژی سێ شەممە بەرواری (18/6/2019) ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی ئەنجومەن پێشوازی لە وەفدێکی کۆمپانیای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتی هیندستان کرد بە ناوی (PLACEWELL HRD CONSULTANTS)، کە پێکهاتبوون لە بەڕێز ( د. ڕێمیدی) سەرۆکی کۆمپانیا و بەڕێز( د. کیران) لێپرسراوی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی کۆمپنیای ناوبراو.
مەبەست لە سەردانیکردنی ئەم وەفدە دابینکردنی مامۆستا و کادری زانستی لە وڵاتی هیندستانەوە بۆ زانکۆی چەرموو و زانکۆکانی کوردستان لە لایەک، وە لە لایەکی دیکەوە بۆ گەشەپێدانی بواری موختەبەرات و تاقیگە بۆ بەدەسهێنانی ستانداردی جیهانی بۆ موختەبەرات (ISO)، هەروەها گۆڕینەوەی خوێندکار لە نێوان زانکۆی چەرموو و زانکۆکانی وڵاتی هیندستان و بە پێچەوانەوە.