ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو لەگەڵ ستافی ئەکادیمی کۆلێژی پەروەردە و زمان بەشێوەی ئۆنڵاین کۆبووەوە

Post date: Apr 17, 2020 9:9:57 PM

کاتژمێر 8:00 ی ئەمڕۆ( ١٧/ ٤/ ٢٠٢٠) کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ( پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) و بەشداری بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم)  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا, و بەڕێز (پ.ی.د. هونەر أمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو لە گەڵ ستافی ئەکادیمی کۆلێژی پەروەردە و زمان, دەربارەی دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی وانەکان بە شێوەی ئۆنڵاین و هەروەها دوایین ئەو ئامادەکارییانەی کە کراوە لە بەشەکان لەسەر خوێندنی ئۆنڵاین کە لە ڕێکەوتی (٢/ ٥/ ٢٠٢٠) دەست پێ دەکات بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە هەماهەنگی و راوێژکردن بە زانکۆکان, بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و هەوڵدان بۆ نەفەوتاندنی ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆی چەرموو. ژمارەی مامۆستای بەشداربوو (٥٤) مامۆستا بووە لەم کۆبوونەوەیەدا.