ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو بەشێوەی ئۆنڵاین سێیەم کۆبوونەوی نائاسایی  خۆی ئەنجامدا

Post date: Apr 10, 2020 1:44:18 PM

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٠/ ٤/ ٢٠٢٠) ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو بە سەرپەرشتی بەڕێز  (پرۆفیسۆر. د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرەکانی لەگەڵ ئەنجومەنی کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی کۆبووەوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پرۆسەی بە ئۆنلاین کردنی سیستمی خوێندن لە زانکۆی چەرموو.

کە تیایدا باس لە هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی خوێندن کرا بەشێوەی ئۆنڵاین  بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەم ماوەیەی کە فەوتاوە, ئەنجومەنی زانکۆ جەختی کردەوە لە جێبەجێ کردنی ڕاسپاردەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ بەفیڕۆنەچوونی ئەمساڵی خوێندنی زانکۆ و دەستپێکردنی هەنگاوە کردەییەکان لەوبارەیەوە.