ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی گشتی خوێندکاران بڕیاری یەکپۆشیاندا بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2019-2020)
Post date: Jul 28, 2019 11:0:38 AM
دوا بە دوای کۆبوونەوەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پ.د.صلاح رضا سعید) و بەڕێوەبەرایەتی پرۆسەی بۆلۆنیا لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆ لە بەرواری (25/7/2019) بۆ وەرگرتنی رایگشتی خوێندکاران و وەرگرتنی بۆچوونەکان و تاوتوێ کرنیان بە مەبەستی بڕیاردان بۆ جێ بەجێ کردنی یەکپۆشی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆمان، ئەمڕۆ (28/7/2019) ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو لەگەڵ نوێنەرایەتی گشتی خوێندکاران و نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران کۆبوویەوەو بڕیاریاندا بە دیاریکردنی کۆدی جل و بەرگی یەکپۆشی خوێندکاران بە رەچاوکردنی ژینگەی زانکۆی چەرموو لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان بەم شێوەیە:
بۆ کچان:
1- چاکەت و پێداویستی سەرەوە (بلوز،قەمسەڵە، بۆینباخ) رەنگی رەصاصی دەبێت.
2- کراسی سپی
3- پانتۆڵ، تەنورە، شانتۆڵ) رەنگی نیلی.
بۆ کوڕان:
1- (چاکەت ، بلوز، رباط، قەمسەڵە) رەنگی نیلی
2- کراسی سپی
3- پانتۆڵی رەصاصی