ئەنجومەنی زانکۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی خوێندنی ئۆنڵاین کۆبووەوە

Post date: Apr 16, 2020 8:21:56 PM

 ئەمڕۆ(١٦/ ٤/ ٢٠٢٠) کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو بە شێوەیەکی ئۆنڵاین بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ( پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) و یاریدەدەرەکانی بەڕێوەچوو دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی وانەکان بە شێوەیەکی ئۆنلاین و هەروا دوایین ئەو ئامادەکارییانەی کە کراوە لە لایەن بەڕێوەبەرێتی تەکنۆلۆژیا و ئامار بۆ ڕاهێنانی ستافی مامۆستایانی زانکۆ لە سەر سیستەمی ئۆنلاین کە لە رێکەوتی (٢/ ٥/ ٢٠٢٠) دەست پێ دەکرێت بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و هەوڵدان بۆ نە فەوتانی ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆی چەرموو.