ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆکان

Post date: Mar 05, 2020 9:35:18 AM

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولەکانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی لەلایەن سەنتەرەکانەوە  رادەگەیەندرێت, ئەمە وتەی بەڕێز (د. محمد حسین) سەرۆکی لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و رێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و رێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سەنتەرەکانی زمان بوو , هەوەها وتیشی ژمارەی بەشداربووان بۆ سەرجەم ئاستەکان لە سەنتەرەکان (٩٨٣) بەشداربوو بووە, دوای دەرچوونی ئەنجامەکان بۆ ماوەی (٧٢) سەعات کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لەپێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانیان تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی یەک شەممە رێکەوتی (٨-٣-٢٠٢٠).

بۆ بینینی ئەنجامەکان کلیکی ئەم فایلەی خوارەوە بکە