ئەنجامدانی ۆرکشۆپێک لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمی گوگڵ سویت    (G-Suite for Education)

Post date: Nov 22, 2016 8:11:26 AM

بەرواری (31/10/2016) کاتژمێر (10)ی سەر لە بەیانی لە نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لە زانکۆی چەرمو وۆرکشۆپێک ئەنجام درا بە ئامادەبوونی هەندێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتی دڵنیایی جۆری وە ستافی بەڕێوەبەراییەتی تەکنەلۆژیای زانیاری. بابەتی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستمی گۆگڵ سویت بە شێوەی پراکتیکی و بەکارهێنانەکانی لەناو زانکۆی چەرمو بۆ مەبەستی ڕیکخستنی سیمیناری مامۆستایان لەسەر ئاستی بەش و کۆلێژ و زانکۆ ئەویش بە ئەلیکترۆنی کردنی تۆماری سیمینارەکان بوو لە پێشوەختدا لە لایەن خودی مامۆستاکان خۆیانەوە و فیدباکی مامۆستایان لەسەر ئاستی سیمینارە پێشکەشکراوەکان و شیکارکردنی ئەنجامەکان لەو سیستەمە ئەلەکترۆنیەدا کە لەمەودوا سەرجەمیان بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت وە تیایدا تیشک خرایەسەر ڕۆڵی بەرپرسی دڵنیایی جۆری کۆلێژەکان و زانکۆ و لیژنەی زانستی بەشەکان لەو کارەدا. جێگەی باسە ئەم میکانیزمە نوێیە کارئاسانیەکی تەواو دەکات بۆ شەفافیەت و بەرەو پێشچوونی کاروبارەکانی دڵنیایی جۆری و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی سیمینار و وۆرکشۆپەکان لە نێو بەش و کۆلێژەکانی زانکۆی چەرمو.