ئەنجامدانی سیمینارێک بە ناونیشانی پێنج زمانەکەی خۆشەویستی

Post date: May 19, 2018 7:50:53 AM

بەرواری (16/5/2018) زانکۆی چەرموو سیمینارێکی کراوەی رێکخست بۆ (جێف فلیپس) خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە (کەلتور) و بەڕەگەز ئەمریکییە. مەبەستی سەرەکی (جێف فلیپس) جەخت کردنەوە بوو لە پەیوەندییەکی خۆشەویستی دروست لە نێوان کوڕان و کچان و هاوسەرانداو, لەو بارەیەوە ئەزموونی (47) ساڵەی خۆی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو لەسەر بابەتی خۆشەویستی لە چوار کیشوەری جیهاندا, دواتر ئامادەبووانی سیمینارەکە کە بریتی بوون لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بە پرسیارو سەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.