ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان

Post date: Dec 19, 2019 8:49:28 PM

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی (١٨ / ١٢/ ٢٠١٩) لە هۆڵی (پ. د. حمید مجید) لە سەرۆکایەتی زانکۆ کاتژمێر (١٠:٣٠) بەڕێز (م. شاخەوان حارس وادی) سیمینارێکی سازکرد بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان دەربارەی بۆڵۆنیا پرۆسێس کە لە زانکۆمان پەیڕەو دەکرێت بۆ ماوەی دوو کاتژمێر, لە کۆتایی سیمینارەکە دەرفەت رەخسێنرا بۆ پرسیاری خوێندکاران و بەڕێز (م. شاخەوان حارس) وەڵامی پرسیارو رونکردنەوەی پێویستی لەسەر سەرنجەکانی خوێندکاران خستەڕوو .