ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرمووەوە
Post date: Jan 15, 2018 9:59:22 AM
سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو بۆ جاری سێیەم ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان دەکات کە پسپۆڕن لە بواری پاکردنەوە و خاوێن کردنەوەدا وە دەیانەوێت بەشداربن لە خاوێن کردنەوەی زانکۆمان لە ڕێگەی کەمکردنەوەی نهێنیەوە، جا هەر بەڵێندەرێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو/ بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی وگرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەری ئامادە کراو کە دەفرۆشرێ بە بڕی (100،000) سەد هەزار دینارو ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
تێبینی:
1- وەرگرتنی تەندەرلە رۆژی (9/1/2018) تا (22/1/2018) دەبێت.
2- دوا مۆڵەت بۆ گەڕانەوەی تەندەر رۆژی سێ شەممە بەرواری (23/1/2018) کاتژمێر (10) سەر لەربەیانی دەبێت لە شوێنی ئاماژە پێکراو.
3- مەرجە بەشداربوو پێناسەی کۆمپانیا و پێناسەی ژووری بازرگانی پێبێت لە کاتی کڕینی تەندەردا.
4- بەشداربوو پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی کۆمپانیاکانی پێبێت لە کاتی کڕینی تەندەردا بۆ ساڵی (2018).
5- بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (2،220،000) دوو ملیۆن و دوو سەدو بیست هەزار دیناری عێراقی پێبێت لە کاتی گەڕانەوەی تەندەر.
6- کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە دەکەوێتە سەر ئەو بەشداربووەی کە ئەم کەمکردنەوەیەی بۆ دەردەچێت.
7- مەرجە بەشداربوو لە کاتی گەڕانەوەی تەندەردا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکان و مۆڵەتی کۆمپانیاکەی پێبێت.