ئاگادارییەک لە زانکۆی چەرمووەوە بۆ گشت کۆمپانیاکانی بواری خاوێنکردنەوە

Post date: Oct 17, 2016 9:34:43 AM

سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو ئاگادارى گشت کۆمپانیاکان دەکات کە پسپۆرن لە بوراى پاکردنەوە و خاوێن کردنەوەدا کە دەیانەوێت بەشدار بن لە خاوێن کردنەوەى زانکۆمان لە رێگەى کەمکردنەوەى نهێنیەوە , جا هەر بەڵێندەرێک ئارەزوومەندە بەشدارى بکات با سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو / بەرێوەبەرایەتى یاسایی بکات بە مەبەستى وەرگرتنى تەندەرى ئامادەکراو , کە دەفرۆشرێ بە بڕى (100.000) سەد هەزار دینار کە ناگەرێتەوەى بۆ خاوەنەکەى , وە دوا بەروار بۆ گەڕاندنەوەى تەندەرکان رۆژى (چوار شەمە) رێکەوتى (٢٦/١٠/٢٠١٦) کاتژمێر (١٠) سەر بەیانى لە سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو.

بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

1. مەرجە بەشداربوو پێناسەى کۆمپانیا و پێناسەى ژوورى بازرگانى بهێنێت لە کاتى کڕینى تەندەردا.

2. بەشداربوو پشتگیرى بەرێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکانى پێ بێت لە کاتى کڕینى تەندەر.

3. بارمتەى سەرەتایی بە بڕى (2.831.520) دوو ملیۆن هەشت سەد و وسى یەک هەزارو پینج سەد و بیست دینار پێ بێت لە کاتى گەراندنەوەى تەندەر.

4. کرێ بڵا کردنەوەى ئەم ئاگاداریە ئەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى کە ئەم کەمکردنەوەیەى بۆ دەردەچێت .

5. مەرجە بەشداربوو لە کاتى گەرانەوەى تەندەردا پشتگیرى بەرێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و مۆلەتى کۆمپانیاکەى پێ بێت.

بۆ زانیاری زیاتر ئەم فایلەی لە هاوپێچدایە (لە خوارەوە) کلیک بکە