ئاگاداری.. زیادکردنی ئاشکرا

Post date: Aug 20, 2017 9:29:32 AM

 

زانکۆمان (زانکۆی چەرموو) هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کۆشکی فۆتۆگرافەری سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێژەکانی (پەروەردەو زانستە سروشتییەکان، بەڕێوەبردنی کارگێڕی وسامانی سرووشتی) بە پێی یاسای ژمارە (32) ساڵی (1986)ی هەموار کراو بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ماوەی (1)ساڵ، لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (17/9/2017) کاتژمێر (10) ی سەرلەبەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات، با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی یاسایی وگرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان و لیستی نرخەکان.

تێبینی:

1- بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (300،000) سێ سەد هەزار دیناردابنێت.

2- کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە و رسومات و خەرجییە یاساییەکان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.