Directorate of Media
Post date: Jan 25, 2017 11:45:20 AM
زانکۆی چەرموو ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە هەڵدەسێت بە فرۆشتنی کۆمەڵێک کەلوپەلی لە کارکەوتووی کۆلێژو دام و دەزگاکانی سەر بە زانکۆ بە پێی یاسای ژمارە (32)ی ساڵی (1986)ی هەموارکراو بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (29/1/2017) زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کاتژمێر (10)ی سەر لە بەیانی، هەر کەسێک ئارەزومەندە بە شداری بکات با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو/ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات.
تێبینی//
1- بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (750000) حەوت سەدو پەنجا هەزار دینار کەمتری پێ نەبێت.
2- کرێی بڵاوکردنەوەو بانگەوازی ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.