ئاگاداری - زیادکردنی ئاشکرا

Post date: Oct 18, 2017 7:3:7 AM

ئاماژە بە بڵاوکردنەوەى ئاگاداریمان لەڕۆژنامەى کوردستانى نوێ بە ژمارە (٧٣٩١) لە (١٦ - ١٠ - ٢٠١٧) زانکۆمان بۆ جارى دووەم هەڵدەسێت ئەنجام دانى زیادکردنى ئاشکرا بە مەبەستى بەکرێدانی کافتریاى سەرۆکایەتى زانکۆ و کۆلێژەکانی (پەروەردە و زانستە سروشتییەکان, بەڕێوەبردنى کارگێڕى و سامانى سروشتى) بە پێی یاسایی ژمارە (٣٢) ساڵی (١٩٨٦)ی هەموارکراو بۆ ماوەى (١) یەک ساڵ، لەڕۆژی دوو شەممە بەرواری (٢٣ - ١٠ - ٢٠١٧) کاتژمێر (١٠) سەر لە بەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات, سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرێتی یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان و لیستى نرخەکان. 

تێبینی : 

١-  بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (٣٠٠٠,٠٠٠) سێ ملیۆن دینار دابنێت. کرێ ی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە و رسومات و خەرجییە یاساییەکان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

٢ -    کرێ ی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە و رسومات و خەرجییە یاساییەکان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.