ئاگاداری ... زیادکردنی ئاشکرا
Post date: Oct 08, 2018 10:18:57 AM
زانکۆمان هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کافتریای سەرۆکایەتی زانکۆۆ کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆمان بۆ ماوەی (1) یەک ساڵ بە پێی یاسای ژمارە (32)ی ساڵی (1986)ی هەموارکراو لە رۆژی چوارشەممە بەرواری (7/11/2018) کاتژمێر (10)ی سەر لە بەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت. هەر کەسێک ئارەزومەندە بەشداری بکات با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان و لیستی نرخەکان.
تێبینی:
1- دەبێت بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (3،000،000) سێ ملیۆن دینار دابنێت.
2- کرێی بڵاوکردنەوی ئەم ئاگاداریە و رسومات و خەرجیە یاساییەکان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکرنەکەی بۆ دەردەچێت.