Directorate of Media
Post date: Aug 20, 2017 9:11:57 AM
زانکۆمان (زانکۆی چەرموو) هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کافتریای سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێژەکانی (پەروەردەو زانستە سروشتییەکان، بەڕێوەبردنی کارگێڕی وسامانی سرووشتی) بە پێی یاسای ژمارە (32) ساڵی (1986)ی هەموار کراو بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ماوەی (1)ساڵ، لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (17/9/2017) کاتژمێر (10) ی سەرلەبەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت، هەر کەسێک ئارەزوو مەندە بەشداری بکات، با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی یاسایی وگرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان و لیستی خواردنەکان.
تێبینی:
1- بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (3000،000) سێ ملیۆن دیناردابنێت.
2- کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە و رسومات و خەرجییە یاساییەکان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.