ئاگاداری .. زیادکردنی ئاشکرا بۆ بەکرێدانی وێستگەی پاصی بەشە ناوخۆییەکان

Post date: Mar 13, 2019 6:52:37 AM

زانکۆمان هەڵدەسێت بە بەکرێدانی وێستگەسی پاصی بەشە ناوخۆییەکانی سەر بە زانکۆمان بە پێی یاسای ژمارە (32)ی ساڵی (1986)ی هەموارکراو بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ماوەی (1) ساڵ, لە رۆژی یەک شەممە بەرواری (7/4/2019) کاتژمێر (10)ی سەر لەبەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت, هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و رێنماییەکان.

تێبینی:

1- دەبێت بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (100,000) سەد هەزار دینار دابنێت.

2- کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەو رسومات و خەرجیە یاساییەکان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.