ئاگاداری .. زیادکردنی ئاشکرا بۆ بە کرێدانی کۆشکی فۆتۆکۆپی زانکۆ
Post date: Aug 20, 2019 11:6:20 AM
زانکۆمان هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کۆشکی فۆتۆکۆپی سەرۆکایەتى زانکۆ و کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆمان ، بە پێ ی یاسایی ژمارە (٣٢) ساڵی (١٩٨٦)ی هەموارکراو بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ماوەى (1) یەک ساڵ، لە رۆژی یەک شەممە بەرواری (8/9/2019) کاتژمێر (10) سەر لە بەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرایەتی یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان و لیستى نرخەکان.
تێبینی :
1. بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (750000) حەوت سەدو وپەنجا هەزار دینار دابنێت.
2. کرێ ی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە و رسومات و خەرجییە یاساییەکان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.