ئاگاداری.. زیادکردنی ئاشکرا

Post date: Aug 14, 2018 6:24:37 AM

       زانکۆی چەرموو هەڵدەسێت بە بەکرێدانی  کۆشکى (فۆتۆکۆپی) کۆلێژەکانى سەربەزانکۆ بە پێی یاسای ژمارە (٣٢) ساڵی (١٩٨٦) بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەى (1) یەک ساڵ، لە ڕۆژى (یەکشەممە) بەرواری (2/9/2018) کاتژمێر (11)ـى سەر لە بەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەڕێوەبەرێتی یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان.

تێبینی/

1_ بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (١,١٠٠,٠٠٠) یەک ملیون سەد هەزار  دینار دادەنێت.

2_ کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازی ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.