ئاگاداری بۆ هەموو خوازیاران و پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی چەرموو
Post date: Feb 06, 2020 6:30:9 PM
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز (پ.ی.د. علی وهاب کریم) رایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم ئەو خوازیارانە دەکەین کە پێشکەشی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا , ماستەر)یان کردوە لە زانکۆی چەرموو, رۆژی دووشەممە رێکەوتی (١٠-٢-٢٠٢٠) کاتژمێر (١١)ی سەر لەبەیانی لە هۆڵەکانی کەمپی بناری مەقانی زانکۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت.
تێبینی:
١- پێویستە خوازیاران پێش کاتی تاقیکردنەوە ئامادەبن.
٢- وەڵام دانەوەی تاقیکردنەوە تەنها بە قەڵەم جافی رەنگی (شین) دەبێت.
٣- رێگە نادرێت بە بەکارهێنان و بردنەژوورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و تەکنۆلۆژیا وەکو (مۆبایل و کاتژمێری زیرەک هتد..).
٤- نابێت پێشکەشکار (ئامێری ژمێرەر - حاسیبە) لەگەڵ خۆی بباتە هۆڵی تاقیکردنەوە, ئەگەر پێویست بوو لەلایەن زانکۆوە دابین دەکرێت.