ئاگاداری بۆ خولێکی ڕاهێنان بۆ تەندروستی و سەلامەتی
Post date: Jul 22, 2018 10:24:21 AM
بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی چەرموو هەڵدەستێ بە کردنەوەی خولێکی ڕاهێنان بۆ تەندروستی و سەلامەتی لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (29/7/2018) کاتژمێر (9:30) لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆ پێویستە ئەم بەڕێزانەی کە ئاماژە بە پۆست و کارەکانیان دەکرێت بەشداربن.
1- ڕاگر یاخود یاریدەدەرانی راگری کۆلێژەکان.
2- سەرۆک و بڕیاردەری بەشە زانستییەکان.
3- فەرمانبەرانی تەندروستی و سەلامەتی و هۆبەی کۆمەڵایەتی.
4- لێپرسراوانی تاقیگەکان.
5- بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکان و فەرمانبەرەکانی.
6- بەڕێوەبەری بەشی هونەری و فەرمانبەرەکانی.
7- بەڕێوەبەری ئەندازیاری و فەرمانبەرەکانی.
8- لێپرسراوی شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکان.
9- گروپێک خوێندکاری خۆبەخش لە سەرجەم بەشەکان.
تێبینی:
بۆ هەر بەشیکی زانستی دەتوانرێت تەنها (4) خوێندکاری خۆبەخش بەشدار بن بە مەرجێک پێش بەرواری خول ناویان تۆمار بکەن لە بەڕێوەبەرێتی تەندروستی و سەلامەتی.